مه‌سرور بارزانی: هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌

مه‌سرور بارزانی: هیچ واده‌یه‌ك بۆ كۆبوونه‌وه‌ی پارتی و یه‌كێتی دیاری نه‌كراوه‌

جار بینراوە: (749)


سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه عێراق له قهیرانی ئابووریدایه و بۆ چارەسەری ئەو قەیرانە هەرێم بۆتە چارەسەر بۆ ئەوەی عێراق لەو قەیرانە دەربچێت، دهشڵێت:”هیچ وادهیهك بۆ كۆبوونهوهی پارتی و یهكێتی دیاری نهكراوه”.

ئهمڕۆ پێنجشهممه مهسرور بارزانی، سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان لە كۆنفرانسێكی رۆژنامهوانیدا رایگهیاند كه:

*دهمانهوێت پهیوهندییهكانمان لهگهڵ عێراق باشتر بكهین.

*لاپهڕهیهكی نوێ لهگهڵ لایهنه سیاسییهكان ههڵدهدهینهوه.

*دهمانهوێت یارمهتی ئابووریی عێراق بدهین. 

*ههفتهی داهاتوو گفتوگۆی نوێ لهبارهی پرسی نهوت بهڕێوهدهچن. 

*ئهزموونێكی سهركهوتوومان ههبووه له دابینكردنی كارهبا. 

*ئامادهیی ئهوهمان ههیه نزیكهی دوو ههزار مێگاوات كارهبا به عێراق بدهین. 

*پێمان باشه چهقبهستوویی سیاسی له ههرێمی كوردستان نهمێنێت. 

*پێویسته ههموو لایهنهكان بیر له بهرژهوهندییهكانی كوردستان بكهنهوه. 

*هیچ وادهیهك بۆ كۆبوونهوهی پارتی و یهكێتی دیاری نهكراوه. 

*لهسهر كاراكردنی پهرلهمان لهگهڵ دهنگی خهڵكی كوردستانم و پهرلهمان دهبێت كارا بكرێتهوه و پهرلهمان هی دهنگی خهڵكی ههرێمی كوردستانه.

*له ههر وڵاتێك یاسا سهروهر بێت، سهقامگیر دهبێت.

*پێشتر ههوڵێكی جددی ههبووه ئابووریی ههرێمی كوردستان لاواز بكرێت. 

*ههفتهی داهاتوو قسهی جددی لهسهر سیستهمی ئهسیكۆدا دهكرێت. 

*- قسهمان لهگهڵ سهرۆك وهزیرانی عێراق كردووه، نابێت مووچه تێكهڵی هیچ پرسێكی سیاسی بكرێت و بهڵێنی داوه بابهتی موچه تێكهڵاوی هیچ بابهتێكی تر نهكرێت.

*عێراق خۆی له قهیرانی ئابووریدایه و بۆ چارهسهری ئهو قهیرانه ههرێم بۆته چارهسهر بۆ ئهوهی عێراق لهو قهیرانه دهربچێت.

*ههوڵمان داوه و توانیومانه مووچهكان بهشێوهیهكی رێك بدهین.

* روانینێكی تازه ههیه له بهغدا و تێگهیشتنێكی باشتریان ههیه لهگهڵ ههرێم.

بابەتى تر

👤
Live: 117 Today: 2,123 📊 Click Here