پشتیوان سادق: لەگەڵ یەکێتی دوژمنی یەکتری نین و بەردەوام پەیوەندیمان هەیە

-
بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی ئایاری 2026، پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتی مەراسیمی جەژندا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، “پەیامەکەی مەسعود بارزانی پێویستی بە کردار هەیە، ئێمە وەک پارتی هەموو ئامادەکارییەکمان کردووە بۆ ئەوەی هەنگاوی کردەیی بۆ بنێین و جێبەجێی بکەین”.
ئاماژەی بەوەکرد، “لەگەڵ یەکێتی دووژمنی یەکتر نین، هەڤاڵ و هاوخەباتمانن و بەردەوام مان لەگەڵ یەکترهەیە”.
پشتیوان سادق وتی، “لە دوای جەژن هەوڵی جدی دەدەین بۆ دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکە”.
وتیشی، “ئەوەی گرنگە لەم قۆناغەدا کاراکردنەوەی پەرلەمانی کوردستانە و دەبێت هەنگاوی جددی بنرێت بۆی”.















Post Comment