لە هێرشێکی موشەکیی بۆ سەر پارتی ئازادی 9 پێشمەرگە بریندار بوون

-
شەوی رابردوو بەهۆی هێرشی دڕۆنی و موشەکیی بۆ سەر بارەگایەکی
پارتی ئازادیی کوردستان، 9 پێشمەرگە بریندار بوون کە دۆخی 4 کەسیان ناجێگیرە.
بە پێی راگەیەنراوێکی پارتی ئازادی کوردستان “کاتژمێر 9:45ی
شەوی رابردوو، بە دوو درۆن و موشەکێک بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان، هەڵکەوتوو
لە باکووری ڕۆژاوای هەولێر، کردە ئامانج و بەهۆیەوە 9 پێشمەرگە برینداربوون کە دۆخی 4 لە بریندارەکان ناجێگیرە”.














Post Comment