مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و عێراقیان تاوتوێکرد

-
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئایاری 2026، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێم بێت، له کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و یەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.
هەروەها باس لە سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا و گفتوگۆی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حکومەتی فیدراڵ و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کرا بە ئامانجی چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و لە چوارچێوەی دەستوور.















Post Comment