موچەی مانگی ئایار خەرج کرا

موچەی مانگی ئایار خەرج کرا

جار بینراوە: (60)

-

وەزارەتی دارایی عێراق
موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی خەرج کرد
.

ئەمڕۆ دووشەممە، 25ـی
ئایاری 2026، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی عێراق راگەیاند، وەزارەتەکەیان، تەمویلی
موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران خستووەتە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و
ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق
.

ئەمە لە کاتێکدایە، وەزارەتی
دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بەیانیی ئەمڕۆ دوشەممە، 25ـی
ئایاری 2026، بڕی 50 ملیار دینار وەک داهاتی نانەوتیی هەرێم بۆ مانگی ئایار (5) بە
شێوەی کاش خرایە سەر هەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدراڵ لە لقی هەولێری
بانکی ناوەندیی عێراق
.

دوێنێ یەکشەممە، 24ـی
ئایاری 2026، فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق، واژووی لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی
ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کرد
.

👤
Live: 21 Today: 1,640 📊 Click Here