كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێر راگه‌یه‌ندرا

كه‌ش و هه‌وای‌ 48 كاتژمێر راگه‌یه‌ندرا

جار بینراوە: (481)


بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی سهر به وهزارهتی گواستنهوهی ههرێم رایگهیاند كه ئهمڕۆ  ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت و ئهگهری نمه باران و تاوه بارانی پچڕ پچڕو كورت خایهن له كاتهكانی له ههندێ ناوچه ههیه.

بهڕێوهبهرایهتی كهشناسی ههرێم له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه “ئهمڕۆ ههینی 22ی ئایاری 2026 ئاسمان ساماڵ و پهڵه ههور دهبێت له زۆربهی كاتهكاندا. له ناوچه شاخاویه سنوریهكانی پارێزگای ههولێرو دهۆك وئیدارهی ڕاپهڕین و سۆران ئهگهری نمه باران و تاوه بارانی پچڕ پچڕو كورت خایهن له كاتهكانی دوای نیوهڕۆ ههیه . ههندێك كات ههوره بروسكهی لهگهڵدا دهبێت”.

كهشناسی دهڵێت: “پلهكانی گهرما نزیك دهبنهوه له تۆماركراوهكانی دوێنێ. خێرایی با مامناوهند دهبێت (10 – 20 )كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا و ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین لهنێوان 8-10 كیلۆمهتر دهبێت”.

ئهوهشی خستهڕوو كه “سبهینێ شهممه 23- 5- 2026 ئاسمان له زۆربهی كاتهكاندا ساماڵ دهبێت ههنێك كات دهگۆڕێ بۆ ساماڵ و پهڵه ههور”.

روونیشیكردهوه كه “پلهكانی گهرما بهرزتر دهبێتهوه به (2 – 3 ) پله بهراورد به تۆماركراوهكانی ئهمڕۆ. خێرایی با (10 – 20) كیلۆمهتر دهبێت له كاتژمێرێكدا. ئاراستهی با باكووری خۆرئاوا و مهودای بینین لهنێوان (9 – 10) كیلۆمهتر دهبێت “.

راشیگهیاند كه بهرزترین پلهكانی گهرمای پێشبینیكراو به پلهی سیلیزی بۆ سبهی بهمشێوهیه دهبێت:

ههولێر: 29 پلهی سیلیزی 

پیرمام: 25 پلهی سیلیزی

سۆران: 26 پلهی سیلیزی 

حاجی ئۆمهران: 18 پلهی سیلیزی 

سلێمانی: 30 پلهی سیلیزی

چهمچهماڵ: 32 پلهی سیلیزی

دهۆك: 29 پلهی سیلیزی

زاخۆ: 28 پلهی سیلیزی 

ههڵهبجه: 31 پلهی سیلیزی

گهرمیان: 36 پلهی سیلیزی

👤
Live: 22 Today: 22 📊 Click Here