حەمە ڕەش لەدژە تیرۆری یەکێتی زیندانی بووە

حەمە ڕەش لەدژە تیرۆری یەکێتی زیندانی بووە

جار بینراوە: (1.1K)

حەمە ڕەش ئەو زیندانییەی باس لەوە دەکات ئەشکەنجە دراوەو “لەپیاوەتی خراوە”، لەو زیندانییانەی
لالەزارە کە لە فەرماندەیی دژە تیرۆر لە سلێمانی دەستگرکراوە
.

ئەگەرچی دوێنێ تیمی
پارێزەرانی بەرگری لە کەیسی لالەزار رایانگەیاند، “حەمە ڕەش لەزیندانی ئاسایشە و
داوایانکرد بگوازرێتەوە بۆ پۆلیس، بەڵام بەپێی بەدواداچونەکانیناوبراو کە کارمەندی بەرگریی فریاکەوتن بووە لەلای رێبواری حامیدی حاجی غالی لە ساتی دەستگیرکردنییەوە لە لالەزار تا رۆژی دادگاییەکەی لەلای دژە تیرۆر بووە”.


زانیویەتی لە یەکەم ساتی دەستگیرکردنی حەمە ڕەش
تا ئەو کاتەی ڕووبەڕوی دادگا کراوەتەوە لە زیندانی دژە تیرۆر زیندانی بووەو هەر بەئۆتۆمبێلی
ئەوانیش ڕەوانەی دادگا کراوە
.

ڕۆژی 14 ی ئایاری 2026 حەمە ڕەش، یەکێک لەدەستگیراوانی لالەزار، لەبەردەم دادگاو لەکاتی دادگاییکردنیدا وتی ئەشکەنجەدراوم
و “لەپیاوەتی خراوم
.

دوێنێ تیمی پارێزەرانی بەرگریکارانی کەیسی لالەزار ڕایانگەیاند، “پێمانوابوو دوای بیستنی ئەو
ئەشکەنجانە، بەگوێرەی یاسا دادگا راستەوخۆ حەمەڕەش رەوانەی لیژنەی تەندروستی دەکات،
بەڵام بەداخەوە دادوەر وتەی لێوەرگرت”.

هەروەها داوا دەکەن لەزیندانی ئاسایشەوە بگوازرێتەوە بۆ پۆلیس .

لەڕاگەیاندراوەکەی تیمی پارێزەرانی کەیسی لالەزاردا هاتووە
بەپێی دەستووری عێراق (ماددەی
37)، یاسای
بنەماکانی دادگاییکردنی سزایی (ماددەی
127
و ڕێککەوتننامەی نێودەوڵەتی
(CAT)؛ هەر
دانپێدانان یان شایەتیدانێک لەژێر ئەشکەنجە و فشاردا وەرگیرابێت، هیچ بەهایەکی یاسایی
نییە و دادگا ناتوانێت پشتی پێ ببەستێت
.

بەپێی ماددەی 333ی یاسای
سزادانی عێراقی، ئەگەر ئەشکەنجەدانەکە ببێتە هۆی کەمئەندامبوونی هەمیشەیی یان لەدەستدانی
کۆئەندامی نێرینە، دەبێت ئەو ئەفسەر یان لێکۆڵەرەی کە ئەشکەنجەکەی کردووە، بە
توندترین سزای تاوانکاری سزا بدرێت
.

تاوەکو ئێستا لەبەر تەمومژی کەیسەکە، زۆرینەی پرسیارەکان بێ
وەڵامن کە ئایا ئەم حەمە ڕەشە شێوازی ئەشکەنجەدانەکەی چی بووەو کێ ئەشکەنجەی داوە؟
ئایا ڕاپۆرتی پزیشکی بۆ کراوە؟ ئەی لەڕاپۆرتەکەدا دەرئەنجامەکەی چی بووە؟

حەمە ڕەش لەبەردەم دادوەری دادگا وتی “ددانم شکێندراوە..سەر
و پشتم تەقەڵە..لە پیاوەتی خراوم
، بەڵام
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ دەزگایەک لەوبارەوە قسە یان ڕونکردنەوەی نەداوە
.

👤
Live: 24 Today: 105 📊 Click Here