شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارین عێراق و هەرێم دەگرێتەوە

جار بینراوە: (1.0K)

-

پێشبینی دەکرێت لە سبەینێ
دووشەممەوە، شەپۆلێکی نوێی خۆڵبارینی چڕ ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێتەوە
و چاوەڕوان دەکرێت پلەکانی گەرماش بەرز ببنەوە.

شارەزای کەشناسی سالار
حاجی عەلی، رایدەگەیەنێت کە ماوەی نێوان 17 تا 20ی ئایاری 2026، شەپۆلێکی خۆڵبارینی
چڕ عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
. ئەم شەپۆلە زیاتر باشوور و ناوەڕاستی عێراق
کاری تێدەکات، بەڵام لە سبەینێ دووشەممەوە دەگاتە باشوور و ڕۆژهەڵاتی هەرێمی
کوردستان
.

وتیشی، “خۆڵبارینەکە
لە جۆری تۆزی بیابانی وردە و لە بیابانەکانی سعودیە و سوریاوە سەرچاوە دەگرێت و خێرایی
با لە کاتی خۆڵبارینەکەدا دەگاتە 25 بۆ 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، بە ئاڕاستەی
باکووری ڕۆژئاوا لە باشوورەوە”
.

بە پێی پێشبینییەکە پلەکانی
گەرما لە ناوچە کاریگەرەکاندا لە نێوان 35 بۆ 38 پلەی سەدیدا دەبێت، لە کاتێکدا لە
ناوچە شاخاوییەکاندا لە سەرووی 15 پلەوە بۆ نزیکەی 30 پلە دەبێت
.

بابەتى تر

👤
Live: 168 Today: 706 📊 Click Here