ده‌ستگیركراوێكی لالەزار له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا: له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا پیاوه‌تیم له‌ده‌ست دا

ده‌ستگیركراوێكی لالەزار له‌به‌رده‌م دادوه‌ردا: له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا پیاوه‌تیم له‌ده‌ست دا

جار بینراوە: (812)


ئهمڕۆ پێنجشهممه، یهكێك له دهستگیركراوانی لالهزار كه وهك شایهتحاڵ بانگ كرابوو، لهبهردهم دادوهری دادگای دادگای سلێمانی رالیگهیاند كه ئهشكهنجه دراوه و وتی: “لهژێر ئهشكهنجهدا پیاوهتیم لهدهست دا”.

كهناڵی ئاسمانی زووم له ههواڵێكیدا رایگهیاند كه “حهمه ڕهش پاسهوانی تایبهتی رێبوار حامی حاجی غالی كه له 22ی ئابهوه دهستگیركراوه، ئهمڕۆ وهكو شاهید دادوهر بانگی كرد، ئامادهبوانی هۆڵهكه ههستان و لهبهردهم قورئاندا سوێندی خوارد”.

ئاماژهشی بهوهدا كه “دادوهر وتی وتهكانت دهخوێنمهوه ئهگهر وات نهوتبوو پێمبڵێ، لهوكاتهدا بورهان رهشید سهرۆكی تیمی پارێزهرانی دۆسیهكه بهدادوهری ووت، شاهیدهكه ئهشكهنجه دراوه له ژێر فشاردا وتهی لێوهرگیراوه، داوا دهكهین لیژنهی تهندروستی ی لهبارهوه ئامادهبكهن و بینێرن بۆ گرتن و گواستنهوه لای پۆلیس نهك ئاسایش”.

“دوای ئهمه دادوهر له حهمه ڕهشی پرسی ئهشكهنجه دراوی، كهوته قسه و ووتی بهڵێ، دانم شكێنراوه، پشت و سهرم تهقهڵه، له پیاوهتی خراوم. ئیتر دادوهر وتهكانی خوێندهوه. حهمه رهش وتی، لهبهر ئهوهی جارێكی دیكه ئهشكهنجه نهدرێمهوه له لێكۆڵینهوهدا ههرچییان دهوت دهموووت وایه”، كهناڵی زووم وادهڵێت.

راشیگهیاند كه “حهمه رهش وتی لهكاتی لێكۆڵینهوهدا ئهشكهنجهی جهستهیی نهدراوم، بهڵام ههڕهشهم لێكراوه، لهبارهی لێدانهكهوه وتی كاتی دهستگیركردن وایان لێكردووم”.

👤
Live: 44 Today: 200 📊 Click Here