شاسوار عه‌بدولواحید زانیاری‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پێنج لایه‌نه‌كه‌ له‌ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو

شاسوار عه‌بدولواحید زانیاری‌ له‌سه‌ر كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی پێنج لایه‌نه‌كه‌ له‌ به‌غدا ده‌خاته‌ڕوو

جار بینراوە: (15)


شاسوار عهبدولواحید سهرۆكی جوڵانهوهی نهوهی نوێ له گرتهیهكی ییدا رایگهیاند كه:

*دوێنێ یهكێتی و نهوهی نوێ كۆبوونهوهیهكیان ههبووه له بهغدا.

*دواتر كۆمهڵ، یهكگرتوو و ههڵوێست هاتوون بۆ ماڵی سهرۆكی یهكێتی له بهغدا و بهشداری كۆبوونهوهكهیان كردووه.

*ئهوان وهرهقهیهكیان پێیووه 10 ئیمزای پهرلهمانتاری لهسهر بووه و وتویانه ئێمهش حهزدهكهین وهزارهتێك وهربگرین.

*یهكێتی و نهوهی نوێ خۆیان دوو وهزارهت وهردهگرن، ئێمهش 10 ئیمزا دههێنین بهڵكو 3 وهزارهت بدرێت بهم هاوپهیمانییه كه دانهیهك بۆ ئهو سێ لایهنه بێت.

*دواتر ههر پێنج لایهنهكه پێوه چوون بۆ لای مالیكی و وهفدی چوارچێوهی ههماههنگی و كۆبوونهتهوه.
*بهراشكانهوه پێیانوتوون دواتر وهڵامتان دهدهینهوه، بهڵام پێیانوتوون ئێمه وهزارەتتان نادهینێ.
*دواتر زانیویانه كه وهزارهتیان نادهنێ، وتوویان ئاگامان لهو كۆبوونهوهیه نییه “ئهگهر وهزارهتهكهیان وهربگرتایه، ئیسته رهنگه قوڕاویشیان پێوه بخواردایه”.

*ئێمه نهوهی نوێ سیاسهت بكهین به ئهخلاقهوه دهیكهین، جاران كه لهگهڵ دهسهڵاتدا دانهدهنیشتم بهدزیشهوه دانهدهنیشتم.
*ئێستا كه لهگهڵ یهكێتی رێككهوتنمان ههیه زۆر به مهردانه قسهدهكهم ودهڵێم خهڵكینه داوای ئهم خاڵانهمان كردووه.

*شهڕ بكهین مهردانه دهیكهین و ئاشتی-ش بكهین مهردانه دهیكهین. شتی نهێنیمان نییه، رێككهوتنیش بكهین بۆ ههموو خهڵكی ئاشكرا دهكهین.

*ههندێ لهم حزبه ساختهچیانه بهشهو و رۆژ خهریكی كۆبوونهوهن، خهریكی پاره و بهرژهوهندین، بهڵام دواتر كه ئاشكرا دهبن، ئینكاری لێدهكهن.
*کۆمەڵ و یەکگرتوو و هەڵوێست لە هەرێم بۆ گۆرینی کابینەکەی مەسرور بارزانی و رزگارکردنی خەڵک هاوپەیمانی ناکەن، بەڵام لە بەغدا بۆ وەرگرتنی وەزارەتێک لەگەڵ دەسەڵات کێشەیان نییە.

👤
Live: 88 Today: 1,334 📊 Click Here