میحراب عەبدوڵازادە: کوردبوون یەکەم تاوانی من بوو!

میحراب عەبدوڵازادە: کوردبوون یەکەم تاوانی من بوو!

جار بینراوە: (9)

-

میحراب عەبدوڵازادە، ئەو گەنجە کوردەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە ئێران
لەسێدارەدرا لە دوا وتەکانیدا کوردبوونی خۆی بە “یەکەم تاوان» ناوبردبوو و وتبووی
لە کاتی دەستگیرکردندا پرسیاری ئەوەیان لێ کردووە کە «کوردی یان تورک؟”.

میحراب لە فایلێکی دەنگیدا پێش لەسێدارەدان بۆ دەرەوەی زیندانی ناردبوو
دەڵێت، “ئەمڕۆ نۆرەی منە و سبەی نۆرەی کەسێکی تر؛ بێدەنگ مەبن”.

میحراب عەبدوڵازادە، یەکێک لە تۆمەتبارانی خۆپیشاندانەکانی «ژن، ژیان،
ئازادی» کە ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە
درا، پێشتر لە فایلێکی دەنگیدا ، هەموو تۆمەتەکانی سەر خۆی ڕەت کردبووەوە و باسی لە
ئەشکەنجە، دانپێدانانی زۆرەملێ، فشار خستنە سەر بنەماڵەی سکاڵاکار و دادگاییکردنی
نادادپەروەرانە کردبوو
.

میحراب ڕایگەیاندبوو کە دوای دەستگیرکردنی لە خۆپیشاندانەکانی “ژن،
ژیان، ئازادی” لەژێر ئەشکەنجە و هەڕەشەدا ناچار بە دانپێدانان کراوە و هیچ
کام لە تۆمەتەکانی قبووڵ نییە. ئەو وتبووی: “ئەوان خۆیان دەزانن، خوداش دەزانێت:
من بێتاوانم
.

ئاماژەی بەوە کردبوو کە 42 مانگ بە ترسی جێبەجێکردنی حوکمی سێدارەکەی ژیاوە و هەر شەو و ڕۆژێک
چاوەڕوانی بردنی بووە بۆ سەر پەتی سێدارە. مێحراب ڕووی دەمی کردبووە خەڵک و وتبووی،
“ئەمڕۆ نۆرەی منە، سبەی نۆرەی کەسێکی ترە… بێدەنگ مەبن. با ئەمە بۆتان نەبێتە
شتێکی ئاسایی”.

لە بەشێکی پەیامەکەیدا، کوردبوونی خۆی بە «یەکەم تاوان» ناوبردبوو و وتبووی
لە کاتی دەستگیرکردندا پرسیاری ئەوەیان لێ کردووە کە «کوردی یان تورک؟» و ئەم بابەتە
کاریگەریی هەبووە لەسەر جۆری مامەڵە ئەمنییەکان لەگەڵیدا. داوای لە خەڵکی کوردستان
و ناوەندەکانی مافی مرۆڤ کردبوو ببنە دەنگی ئەو
.

بابەتى تر

👤
Live: 150 Today: 1,199 📊 Click Here