کەشناسی: خۆڵبارین ئەمڕۆ و سبەینێ بەردەوام دەبێت

-
شەپۆلێکی چڕی خۆڵبارین سنووری پارێزگای سلێمانی گرتووەتەوە
و بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی پێشبینی دەکات ئەم دۆخە ناجێگیرە بەردەوامی هەبێت.
جەوهەر حەمەلاو، بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند،
پێشبینی دەکرێت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە و سبەینێ سێشەممە کەشوهەوای ناوچەکە بە ناجێگیری
بمێنێتەوە، کە خۆی لە چالاکبوونی با و بەردەوامی خۆڵباریندا دەبینێتەوە.
بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانی جەختی لەوەشکردەوە، لەگەڵ خۆڵبارینەکەدا
ئەگەری بارینی تاوەبارانی کورتخایەن و دروستبوونی هەورەبرووسکە لە ناوچە جیاجیاکاندا
هەیە.
هاوکات ئاراس جەبار،
شارەزای کەشناسی ئاشکرای دەکات کە سبەی بەگشتی کەش و هەوا لەزۆربەی ناوچەکان جێگیر
ئەبێت تەنها لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ئەگەر هەیە لەنێوان کاتەکانی
نیوەرۆ بۆ ئێوارە چەند تاوێک باران و هەورە بروسکە بەرێژەی جیاواز دروستببێت و لە
ئێوارەدا بەتەواوی کۆتایی پێدێت ، پلەکانی گەرماش بەڕاورد بە ئەمڕۆ بەرێژەی ٢ بۆ ٣
پلە نزمدەبنەوە کەش فێنکتر ئەبێت .
ئەو کەشناسە کوردە دەڵێت”
لەرۆژی چوارشەمەوە کەشی ناوچەکە بەگشتی جێگیر ئەبێت و ئاسمان زۆربەی کات ساماڵ ئەبێت
و کاریگەری ئەو بارستە هەوایەش لەسەر ناوچەکە بەردەوامی ئەبێت تا کۆتای ئەم هەفتەیە
رۆژی هەینی لەو ماوەیەدا پلەکانی گەرما لەرۆژدا جێگیر ئەبێت و لەشەواندا زیاتر
نزمدەبێتەوە و هەست بەسەرما دەکرێت بەتایبەت لە ناوچە شاخاویەکان”.















Post Comment