مه‌سرور بارزانی: پابه‌ندبوونی حكومه‌ت به پاراستنی مافه‌كانی كرێكاران دووپات ده‌كه‌ینه‌وه
.jpg)
–
ئه‌مڕۆ هه‌ینی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا به بۆنه‌ی رۆژی ی كرێكاران رایگه‌یاند:
*له ڕۆژی ی كرێكاراندا، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی گشت كرێكارانی كوردستان و جیهان ده‌كه‌م و هیوای ته‌ندروستی و ئاسووده‌ییان بۆ ده‌خوازم.
*ماندووبوون و ئه‌رك و كار و تێكۆشانی كرێكارانی كوردستان، له پرۆسه‌ی بنیاتنانه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌شه‌پێدانی ئابووریی هه‌رێمی كوردستان زۆر به به‌رزی ده‌نرخێنم.
*له‌م بۆنه‌یه‌دا، پابه‌ندبوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به پاراستنی مافه‌كانی كرێكاران و باشتركردنی هه‌لومه‌رجی ژیان و كاركردنیان دووپات ده‌كه‌ینه‌وه.
*ڕۆژی ی كرێكاران پیرۆز بێت و ئومێده‌وارم هه‌میشه مافه‌كانیان پارێزراو بێت و دوور بن له هه‌موو جۆره سته‌ملێكردن و چه‌وساندنه‌وه‌یه‌ك.















Post Comment