ڕێکخراوی داکۆک چالاکییەکی بەرفراوانی لە بریتانیا بۆ یادی ڕۆژنامەگەری کوردی ئەنجامدا

ڕێکخراوی داکۆک چالاکییەکی بەرفراوانی لە بریتانیا بۆ یادی ڕۆژنامەگەری کوردی ئەنجامدا

جار بینراوە: (1.2K)

لە یادی ١٢٨ ساڵەی دەرچوونی یەکەمین ڕۆژنامەی کوردیدا، ڕێکخراوی داکۆک چالاکییەکی جەماوەری و میدیایی گرنگی لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوەبرد. ئەم ڕووداوە کە بە ناونیشانی “دوای ١٢٨ ساڵ، لە خەباتی ڕزگارییەوە بۆ زیندانەکانی دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان” ڕێکخرا بوو، کۆمەڵێک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی مافی مرۆڤی لەخۆگرتبوو. بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکە، ئامانجی چالاکییەکە تەنها یادکردنەوەیەکی مێژوویی نەبوو، بەڵکو بەراوردکردنێکی واقیعی بوو لە نێوان سەرەتای سەرهەڵدانی بزووتنەوەی ڕۆژنامەگەری و ئەو دۆخە نالەبارەی کە ئێستا میدیای کوردی تێیدا دەژی.

ڕووماڵى چالاکیەکە لە لەندەن و مانچستەر

لە میانەی بەرنامەکانی ئەم چالاکییەدا، کە بە سەرکەوتوویی لەلایەن تیمەکانی داکۆکەوە بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر ئەوەی کە خەباتی ڕۆژنامەگەری کوردی کە سەردەمانێک بۆ ئازادی و ڕزگاری نەتەوەیی بوو

لێدوانى تایبەت

ئێستا ڕووبەڕووی زیندان و سەرکوتکاری بووەتەوە لەلایەن دەسەڵاتی ناوخۆییەوە. ئەم هەواڵە وەک بەشێک لە کارە بەردەوامەکانی داکۆک بۆ دۆکۆمێنتکردن و پیشاندانی ڕاستییەکان بڵاودەکرێتەوە، کە تێیدا ڕێکخراوەکە توانی پەیامێکی ڕوون و مێژوویی بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕەوەندی کوردی بگەیەنێت لەبارەی گرنگی پاراستنی ئەو میراتە ١٢٨ ساڵەیەی کە ئێستا لەژێر هەڕەشەدایە.

👤
Live: 144 Today: 631 📊 Click Here