ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە

ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی ئەم هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 9 ملیار دینارە

جار بینراوە: (31)

-

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ كە چاودێری داهاتی نانەوتی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی راپەڕین و گەرمیان دەكات داهاتی هەفتەیەکی بڵاوکردەوە.

بەپێی ماڵپەڕی شەفافیەت بێت داهاتی ئەم هەفتەیە لە رۆژی 18 بۆ 24ی نیسانی 2026، بڕی 9 ملیار و 958 ملیۆن و 290 هەزار و 188 دینار بووە.

ماڵپەرەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، داهاتەکە لە 85%ی بەشێوەی نەختینەیە و 13%ی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 2%ی داهاتەكە بەشێوەی مقاصەیە.

👤
Live: 84 Today: 1,545 📊 Click Here