وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ واده‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ راگه‌یاند

وه‌زاره‌تی‌ په‌روه‌رده‌ واده‌ی‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی‌ راگه‌یاند

جار بینراوە: (33)


وهزارهتی پهروهردهی ههرێمی كوردستان ههمواركردنهوهی ساڵنامهی خوێندنی راگهیاند و وادهی تاقیكردنهوهكانی كۆتایی وهزری دووهم خولی دووهم، پۆلهناكۆتاكان و پهیمانگهكانی دیاریكرد.

ئهمڕۆ پێنجشهممه وهزارهتی پهروهردهی ههرێم به نوسراوێك ههمواركردنهوهی ساڵنامهی خوێندنی ئاراستهی بهڕێوهبهرایهتی گشتی پهروهردهی (ههولێر – سلێمانی – دهۆك – گهرمیان – ههڵهبجه – سۆران – ڕاپهڕین – زاخۆ) كرد و تیایدا هاتووه كه سهرجهم ناوهندهكانی خوێندنی حكومی و ناحكومی (سیستهمی وهزارهتی پهروهرده) ئاگادار بكهنهوه كه تاقیكردنهوهكانی كۆتایی وهرزی دووهم و خولی دووهمی پۆله ناكۆتاكان و پهیمانگهكان بهم شێوهیهی خوارهوه دهبێت:

١- ههڵسهنگاندنی چوارهمی بازنهی یهكهم، پۆلهكانی (یهكهم و دووهم و سێیهم)ی بنهڕهتی له ڕێكهوتی ٢٠٢٦/٥/٢ تا ٢٠٢٦/٥/٦ ئهنجامدهدرێت.

٢- تاقیكردنهوهی كۆتایی وهرزی دووهمی پۆله ناكۆتاكان له ڕێكهوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تا ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئهنجامدهدرێت.
٣- تاقیكردنهوهی كرداری قۆناغی ئامادهیی پیشهیی له ڕێكهوتی ٢٠٢٦/٥/٥ تا ٢٠٢٦/٥/٧.
٤- تاقیكردنهوهی خولی دووهمی پۆله ناكۆتاكان له ڕێكهوتی ٢٠٢٦/٦/١٥ تا ٢٠٢٦/٧/١ ئهنجامدهدرێت.
٥- تایبهت به تاقیكردنهوهی پهیمانگهكان:-
أ- تاقیكردنهوهی كۆتایی ساڵ خولی یهكهم له ڕێكهوتی ٢٠٢٦/٥/٩ تاكو ٢٠٢٦/٥/٢٠ ئهنجامدهدرێت.
ب- تاقیكردنهوهی كۆتایی ساڵ خولی دووهم له ڕێكهوتی ٢٠٢٦/٦/١٤ تاكو ٢٠٢٦/٦/٢٠ ئهنجامدهدرێت.

👤
Live: 84 Today: 1,545 📊 Click Here