تەندروستی عێراق دەرمانی پێوست بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات

تەندروستی عێراق دەرمانی پێوست بۆ نەخۆشخانەی هیوا دابین دەكات

جار بینراوە: (66)

-

ئەندامێکی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاشکرایدەکات لەسەر داوای فراکسیۆنەکەیان وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر
دابینكردنی دوو جۆر دەرمانی گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی
.

دكتۆر رێكەوت حەمەڕەشید، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، بەماڵپەڕی فەرمیی حیزبەکەی راگەیاند: بەردەوامین لەگەیاندن و جێبەجێكردن
داواكارییەكانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەرەكانی گورچیلە لەهەڵەبجە و چەمچەماڵ و سەیدسادق
و نەخۆشخانەی شار
.

راشیگەیاند: بۆ ئەو مەبەستە ئەمڕۆ 19ی 4ی 2026، دكتۆر ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستی عێراق، رەزامەندی
لەسەر دابینكردنی بڕێكی زۆر لەدوو دەرمانی پێوست و گرانبەها بۆ نەخۆشخانەی هیوا دەربڕی،
كە لەئێستادا لەنەخۆشخانەكەدا نەماوە
.

ئاماژەی بەوەشكرد: هەر بەهەوڵی فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی
نوێنەرانی عێراق، وەزیری تەندروستی عیراق، رەزامەندی لەسەر بەنیشتمانیی كردنی چەند
سەنتەرێكی گورچیلەی دەستكرد داوە
.

ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی 17ی 4ی 2026، لەسەر داوای سروە محەمەد، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی،
وەزیری تەندروستی عیراق بڕیاریدا بە دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ 300
تووشبووی نەخۆشی (هیمۆفیلیا) روونبوونەوەی خوێن بۆ نەخۆشخانەی هیوا.

بابەتى تر

👤
Live: 27 Today: 1,501 📊 Click Here