پاسەوانە تایبەتەکەی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار ئازادکران

پاسەوانە تایبەتەکەی لاهور شێخ جەنگی و 11 دەستگیرکراوی دیکەی لالەزار ئازادکران

جار بینراوە: (84)

-

بورهان رەشید گوڵە، پارێزەری لاهور شێخ جەنگی بەی راگەیاند، “ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، بەشێک لە دەستگیرکراوانی لالەزار کە ژمارەیان 12 کەس دەبێت ئازادکران”.

بەپێی زانیارییەکانی، موحسین خۆشناو، پاسهوانی لاهور شێخ جهنگی لەنێو ئازادکراوەکاندایە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، شەوی رابردوو لاهور شێخ جەنگێ لە پەیامێکدا لە پەڕەی فەرمی فەیسبووک رایگەیاند، “هەشت مانگە دوور لەهەموو عورفێکی دامەزراوەیی و یاسایی بەناحەق زیندانی کراوین”.

ئاماژەی بەوەکرد، “لەبەر ئەوەی دادگا رێڕەوی یاسایی خۆی بگرێت تا ئێستا چاوەڕێمان کردووە، بەڵام دیارە فشاری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دادگا و دامەزراوەکان رێگرە لەوەی دۆسییەی سیناریۆکانی خۆیشیان بچێتە دادگای تەمیز، بۆیە لەگەڵ کاک پۆڵاد پێکەوە بڕیارمانداوە لەئەمڕۆوە مان لە خواردن بگرین تا ئاوکاتەی سەروەری یاسا لە دۆسییەکەمان بەدی دەکەین”.

لە پەیامەکەشدا هاتووە، “بۆ هەڵماڵینی سیناریۆکانی ئێوە جارێکی تر ئامادەین، سەرکێشی بە ژیانی خۆمانەوە بکەین تا هەمووان بزانن کە ئێوە هیچ رۆڵێکتان بۆ دادگا و دامەزراوەکانی سلێمانی نەهێشتووەتەوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 24 Today: 1,598 📊 Click Here