کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ئێوارە دواخرا

کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ ئێوارە دواخرا

جار بینراوە: (17)

-

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک کە بڕیاربوو ئەمڕۆ
نیوەڕۆ بۆ گۆڕینی پارێزگاری کەرکوک ساز بکرێت، بۆ کاتژمێر شەشی ئێوارە دواخرا
.

بڕیار بوو ئەمڕۆ پێنجشەممە، 16ـی نیسانی 2026، کاتژمێر
12:00ـی نیوەڕۆ، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکوک بۆ یەکلاییکردنەوەی پۆستی
پارێزگاری کەرکووک بەڕێوەبچێت، بەڵام بەهۆی ئامادەنەبوونی ژمارەی پێویستی ئەندامان
بۆ تەواوکردنی رێژەی یاسایی
.

بەپێی زانیارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەکە پێویستە لانی
کەم 9 ئەندام ئامادە بن، بەڵام تا ئێستا ئەو ژمارەیە تەواو نەبووە.

پێشتر هەر یەک لە فراکسیۆنەکانی پارتی و یەکێتی لە
ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک رایانگەیاند کە بەشداری کۆبوونەوەکە نابن.

لەسەرکار لابردنی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و دانانی
کاندیدێکی تورکمان، ناڕەزایی کوردی کەرکوکی لێکەوتەوە و شەوی رابردوو و ئەمرۆ بە
دەیان کەس دژی ئەو بڕیار و رێکەوتنە خۆپیشاندانیان کرد.

بابەتى تر

👤
Live: 57 Today: 1,399 📊 Click Here