حیزبی سۆسیالیست: ئاسایشی یەکێتی شۆفێڕێکی حەمەی حاجی مەحمودی رفاندوە

-
نوسینگەی تایبەتی محەمەدی حاجی مەحمود، سكرتێری حیزبی سۆسیالیست
دیموكراتی كوردستان لە راگەیەنراوێکدا رایدەگەیەنێت شۆفێڕێکی سکرتێرەکەیان لە لایەن
“ئاسایشی یەکێتی”یەوە لە باشماخ “رفێنراوە”.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئاسایشی یەکێتی شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی
مەحمود دەڕفێنن
لەڕۆژی
٧-٤-٢٠٢٦ شۆفێرێکی بەڕێز محمدی حاجی مەحمود بەناوی (دارا حەمە غەریب) لەباشماخ
دیارنامێنێت، دوای گەڕان و بەدواداچوون، دەرکەوت لەلایەن ئاسایشی یەکێتییەوە بەبێ
ئاگادارکردنەوەو بەدەر لەبنەماو ڕێکارە یاساییەکان ڕفێنراوەو ئێستا لەسلێمانییە.
ئەم
جۆرە مامەڵەکردنەی دەرەوەی یاسا بەرامبەر بەهاوڵاتیان و بەتایبەت شۆفێری تایبەتی
سەرکردەو شۆڕشگێڕو باوکی شەهیدان جەنابی کاک محمدی حاجی مەحمود پرسی یاساو
دادگاکان دەخاتە ژێر پرسیارەو دەبێت بەزووترین کات ئازاد بکرێت.
نوسینگەی
تایبەتی
محمدی
حاجی مەحمود
١٢–٤–٢٠٢٦















Post Comment