بڕیار لەسەر چارەنوسی پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان دەدرێت

بڕیار لەسەر چارەنوسی پرۆسەی خوێندن لەهەرێمی کوردستان دەدرێت

جار بینراوە: (14)

-

بڕیارە ئەمشەو لایەنە
دارەکان و ژووری ئۆپەراسیۆنی حکومەت، بۆ دیاریکردنی چارەنوسی پرۆسەی
خوێندنی خوێندکارانی زانکۆ و ناوەندەکانی خوێندن کۆببنەوە و بڕیاری یەکلاکەرەوە
بدەن.

لەمبارەیەوە رۆژی
چوارشەممە، 8ـی نیسانی 2026، ئارام محەمەد، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی
زانستی هەرێمی کوردستان لە لیدوانێکی میدیاییدا رایگەیاند: “سوپاس بۆ خودا بۆ
ماوەی دوو هەفتە ئاگربەستێک دەبێت؛ پێشتر بڕیاری ئۆنلاینکردنی خوێندن لەسەر بڕیاری
ژووری ئۆپەراسیۆنی حکومەتی هەرێمی کوردستان درابوو، بەڵام ئەوەی ئێستا دەیبینین دۆخەکە
ئارامە و دەرفەتێکی لەبار هەیە بۆ گەڕانەوەی خوێندکاران
.”

وتیشی؛ “بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ لایەنە دارەکان و
ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی حکومەت کۆببینەوە بۆ ئەوەی بڕیارێکی تەندروست لەبارەی چارەنووسی
خوێندن بدرێت
“.

دکتۆر ئارام وتیشی؛ “لە هەرێمی کوردستان تەنیا بابەتی
ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران نییە، بەڵکو ئەو گروپانەی لە عێراقدا هەن زۆرجار
هەڕەشە لە ئێمە دەکەن و مەترسییەکان لەوێوە بۆ ئێمە دێن. بۆیە دەبێت ئەوە لەبەرچاو
بگرین کە ئایا ئەگەر ئەمریکا و ئێران موشەکەکان خامۆش بکەن، ئەو گروپانە چی دەکەن
.”

رۆژی یەکشەممە، 29ی  ئاداری 2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری
دا خوێندنی ئامادەبوون لە نێو پۆل رابگیرێ و پڕۆسەکە تەنیا بە شێوازی ئۆنلاین و دیجیتاڵی
بەردەوام بێت. بەڵام چاوەڕوان دەکرێت دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بڕیاری نوێ لەو بارەیەوە
بدرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 121 Today: 1,397 📊 Click Here