ڕێکخراوی داکۆک هۆشداری دەدات لە ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران

ڕێکخراوی داکۆک هۆشداری دەدات لە ڕاکێشانی عێراق بۆ ناو جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران

جار بینراوە: (0)

لە پێشهاتێکی نوێی سیاسیدا کە تایبەتە بە ڕەوشی نائارامی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ڕێکخراوی داکۆک خۆپیشاندانێکی فەرمی و بەرفراوانی لە دوو شاری گەورەی بەریتانیا، لەندەن و مانچستەر، ڕێکخست. ئامانجی ی ئەم چالاکییە جەماوەرییە ئیدانەکردنی توندی ئەو کار و کردەوانە بوو کە لەلایەن میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە ئەنجام دەدرێن و بەهۆیانەوە سەقامگیریی عێراق و تەواوی ناوچەکە کەوتووەتە ژێر مەترسییەکی گەورەوە.

ڕووماڵى چالاکیەکە لە شارى لەندەن

ڕێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم گروپە چەکدارانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمیی دەوڵەت کاردەکەن و بوونەتە هۆکاری ی لاوازکردنی سەروەریی خاکی عێراق و دروستکردنی پشێوی. بەپێی وتەی بەشداربوانى خۆپیشاندانەکە، هەڵسوکەوتە بەردەوامەکانی حەشدی شەعبی و هێرشە یەک لە دوای یەکەکانیان بۆ سەر بەرژەوەندییە نێودەوڵەتییەکان، عێراق بە خێرایی بەرەو لێواری جەنگێکی وێرانکەر لە نێوان ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامیی ئێران دەبات.

لێدوان و ووتەى بەشداربوان

لە میانی گردبوونەوەکەدا، بەشداربووان داوایان لە حکومەتی بەریتانیا و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد کە فشارێکی جدی و بەپەلە بخەنە سەر حکومەتی فیدراڵیی بەغدا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم ئەو هێزە چەکدارانەی کە یاسایی نین. هەروەها جەختیان لەوە کردەوە کە نابێت ڕێگە بدرێت خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بکرێتە گۆڕەپانی یەکلاکردنەوەی ململانێ و جەنگە وەکالەتییەکانی وڵاتانی هەرێمایەتی. ڕێکخراوی داکۆک لە کۆتاییی چالاکییەکەدا پەیامێکی ئاراستەی دامەزراوە یەکان کرد بۆ ئەوەی بێنە سەر هێڵ و ڕێگری لە تەشەنەسەندنی زیاتری ئەم قەیرانە بکەن کە هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش دەکات

وێنەى بەشداربوان لە چالاکیەکەى شارى لەندەن و مانچستەر

بابەتى تر

👤
Live: 56 Today: 1,423 📊 Click Here