قوباد تاڵه‌بانی‌: هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ بووژانه‌وه‌ و به‌هێزتركردنی چالاكییه‌ كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان

قوباد تاڵه‌بانی‌: هه‌وڵی زیاتر ده‌ده‌ین بۆ بووژانه‌وه‌ و به‌هێزتركردنی چالاكییه‌ كلتووری و رۆشنبیرییه‌كان

جار بینراوە: (169)


جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان رایگهیاند كه سلێمانی وهك پایتهختی رۆشنبیری نهك لهسهر ئاستی كوردستان بهڵكو دهبێت لهناوچهكهدا پێشهنگ بێت، دهشڵێت: “ههوڵی زیاتر دهدهین بۆ بووژانهوه و بههێزتركردنی چالاكییه كلتووری و رۆشنبیرییهكان”.

قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان له پهیامێكدا له فهیسبووك نووسیویهتی: 
*شار تهنها بریتی نییه له شهقام و بازاڕ و باڵهخانهكان. 

*ئهگهر شهقام و باڵهخانهكان جهستهی شاربن، كلتوور و ئهدهب و چالاكییه هزری و رۆشنبیرییهكان روحی شارن.

*رۆژێك شهقام و باڵهخانهكان كۆن و له كهڵك دهكهون، بهڵام كلتوور و هونهر و ئهدهب و هزر و بیرۆكه درهوشاوهكان، جیهانبینی و شێوازی ژیان و كردار و رهفتاری نهوهكان دیاری دهكهن.

*خۆشحاڵ بووم له بهسهركردنهوهی دهزگای چاپ و بڵاوكردنهوهی سهردهم و دیدارم لهگهڵ ژمارهیهك له نووسهر و رۆشنبیره دیارهكانی سلێمانی و لهناویشیاندا به تایبهتی مامۆستا رهئوف بێگهردی ئازیز كه له زیاتر له نیوسهدهی رابردوودا خزمهتی گهورهی به ئهدهب و رۆشنبیری كوردستان كردووه. 

*دهزگای سهردهمیش كه شانبهشانی ناوهندهكانی دیكه خزمهتی گهورهیان به پێشخستنی بواری ئهدهب  و رۆشنبیری كردووه، ئهركی ئێمهیه پشتگیرییان بكهین. 

*لهمهودا به هاوكاری لهگهڵ سهردهم و دهزگا و ناوهندهكانی دیكه ههوڵی زیاتر دهدهین بۆ بووژانهوه و بههێزتركردنی چالاكییه كلتووری و رۆشنبیرییهكان، چونكه سلێمانی وهك پایتهختی رۆشنبیری نهك لهسهر ئاستی كوردستان بهڵكو دهبێت لهناوچهكهدا پێشهنگ بێت.

بابەتى تر

👤
Live: 153 Today: 706 📊 Click Here