مه‌سرور بارزانی: داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ ئه‌و تاوانبارانه دابنێن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم

–
سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه ئه‌و گروپانه‌ی هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ر هه‌رێم، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه پاره‌دار ده‌كرێن، ده‌شڵێت: “داوا له به‌غدا ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ ئه‌و تاوانبارانه دابنێن كه هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌رێم”.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان؛ به‌شداری له پرسه‌ی شه‌هید (وڵات تاهیر)دا كرد كه شه‌وی رابردوو له ئه‌نجامی هێرشێكی درۆنی بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، شه‌هید بوو.
مه‌سرور بارزانی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، پرسه و سه‌ره‌خۆشی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید وڵات تاهیر و گه‌لی كوردستان كرد و رایگه‌یاند:
*بێگومان ئه‌مه یه‌كه‌م شه‌هیدی كوردستان نییه و دوا شه‌هیدیش نابێت.
*ئه‌و په‌لامارانه هیچ پاساوێك هه‌ڵناگرن و ته‌نیا له‌به‌ر رق و كینه‌یه‌كی زۆره به‌رانبه‌ر به كوردستان و گه‌له‌كه‌ی.
*ئه‌و شۆفێنیانه پێویسته ئه‌وه بزانن كه ئه‌م هه‌ڵوێسته دوژمنكارانه‌ی ئێستا به‌رانبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان گرتوویانه‌ته به‌ر، له‌بیری خه‌ڵكی كوردستان ناچێت.
*داوا له حكومه‌تی فیدراڵی عێراق و په‌رله‌مان ده‌كه‌ین سنوورێك بۆ ئه‌م تاوانبارانه دابنێن.
*به‌داخه‌وه تا ئێستاش ئه‌و گروپانه‌ی ئه‌م كارانه ده‌كه‌ن، له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه پاره‌دار ده‌كرێن و مووچه و چه‌كیان پێده‌درێت.
*داواشمان وایه ئه‌م تیرۆریستانه چیتر، په‌لاماری كوردستان نه‌ده‌ن و به زۆر نه‌مانخه‌نه مهوقفێك كه پێویست بێت ئێمه هه‌ڵوێستی تر وه‌ربگرین.
*به هیچ جۆرێك قبووڵی ناكه‌ین ئه‌م هێرشانه به‌رده‌وام بن و قبووڵیش ناكه‌ین خوێنی شه‌هیدانی ئێمه به فیڕۆ بڕوات.
*هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین كوردستان له شه‌ڕ و ئاژاوه به‌دوور بگرین، به‌ڵام وه‌ك جه‌نابی سه‌رۆك بارزانی فه‌رمووی هه‌موو شتێك سنووری هه‌یه.
*هیوادارین حكومه‌تی فیدراڵ بێته سه‌ر هێڵ و سنوورێك بۆ تاوانباران دابنێت و چیتر پشتیوانی‌یان نه‌كات.
*هه‌رێمی كوردستان هیچ كاتێك جێگه‌ی مه‌ترسی نه‌بووه و نابێت بۆ سه‌ر هیچ وڵاتێكی دراوسێ.
*داواكارین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یارمه‌تیده‌ر بێت له پاراستنی هه‌رێمی كوردستان.















Post Comment