وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: به‌رهه‌می كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تماندایه‌

وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ: به‌رهه‌می كێڵگه‌ په‌له‌وه‌ریه‌كانی هه‌رێم له‌ژێر چاودێری وه‌زاره‌تماندایه‌

جار بینراوە: (597)


وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێم رایگهیاند كه هاوڵاتیان دڵنیادهكاتهوه كه بهرههمی كێڵگه پهلهوهریهكانی ههرێم لهژێر چاودێری وهزارهتیاندایه، دهشڵێت: “ئهو دهنگۆیانهی باس له خراپی بهكارهێنانی مریشكی كێڵگه پهلهوهرییهكان دهكهن، رهتدهكهینهوه”.

ئهمڕۆ پێنجشهممه وهزارهتی كشتوكاڵ و سهرچاوهكانی ئاوی ههرێم بهیاننامهیهكی ئاراستهی رای گشتی و دهزگاكانی راگهیاندن كرد و تیایدا هاتووه:

*له چهند رۆژی رابردوودا دهنگۆی بهكارهێنانی دهرمانی ڤاكسینی قهدهغهكراو بڵاوبووهوه و كاریگهری نهرێنی خستهسهر دۆخی ئابووری پرۆژه و كێڵگ پهلهوهرییهكان.

*مامهڵكردن به دهرمان و ڤاكسینی ڤێنێرنهری و مۆڵهتدان به هاوردهكردن و بهكارهێنانی دهرمانهكان لهلایهن وهزارهتمانهوه رێكخراوه و ئهنجام دهدرێت.

*بۆ دڵنیابوون له كوالیتی بهرههمی ناوخۆ، لیژنهكانی ڤێتێرنهری به هاوبهشی لهگهڵ سهندیكا و لیژنه هاوبهشهكانی قایمقامیهتهكان له سهرجهم پارێزگاكان دهستبهكارن و راسپێردراون.

-*ههر كهسێك مامهڵه به دهرمانی قهدهغهكراو و بێ مۆڵهت بكات و بهكاریان بهێنێت دهستگیردهكرێت و رووبهڕووی سزای توند دهبێتهوه.
*ئهو دهنگۆیانهی باس له خراپی بهكارهێنانی مریشكی كێڵگه پهلهوهرییهكان دهكهن بهتهواوی رهتدهكهینهوه.

*هاوڵاتیان دڵنیا دهكهینهوه كه بهرههمی كێڵگه پهلهوهرییهكانی ههرێم لهژێر چاودێری لیژنه تایبهتهكانی سهر به وهزارهتمانه و بهدواداچوون و پشكنینی بهردهوام و وردیان بۆ دهكرێت و ئینجا دهخرێنه بازاڕهوه.

*داواكارین دهزگاكانی راگهیاندن به ههستیاریهوه مامهڵه لهگهڵ ئهو دۆسیانهدا بكهن كه لێكهوتهی نهرێنی لهسهر دۆخی ژیانی خهڵك و ئابووری ههرێم دهبێت.

*وهزارهتمان لهڕێی یاسا و رێنماییهوه رێگریكردووه له بهكارهێنان و مامهڵهكردن و دیاریكردنی جۆری ئهو بهرههمانه قهدهغه كراون.

بابەتى تر

👤
Live: 100 Today: 1,285 📊 Click Here