رۆبیۆ: پێویستە رێككەوتنەكەی نێوان كورد و دیمەشق جێبەجێ بكرێت

رۆبیۆ: پێویستە رێككەوتنەكەی نێوان كورد و دیمەشق جێبەجێ بكرێت

جار بینراوە: (8)

وهزیری دهرهوهی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا ستایشی ئەو هەنگاوەی کرد کە سوریا بەپێی رێککەوتنی نێوان دەسەڵاتدارانی دیمەشق و کوردەکان دەیگرێتە بەر.

ماركۆ رۆبیۆ، وهزیری دهرهوهی ویلایهته یهكگرتووهكانی ئهمریكا لە سەردانەکەیدا بۆ سلۆڤاکیا وتی: “چەند رۆژێکی زۆر نیگەرانکەر له سوريا تێپەڕبون، بەڵام ئێمە لە هەنگاوەكەى نێوان كورد و دیمەشق رازیین، دەبێت ئەم هەنگاوە بپارێزین، رێككەوتنەكان باشن”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەختی لە جێبەجێکردنی ئەو رێککەوتنە کردەوە کە لە نێوان دیمەشق و کوردا واژۆ کراوە.

وتیشی، دان بەوەدا دەنێم کە جێبەجێکردن “ئاسان نابێت” و دەبێت سوريا رێككەوتنی دیكەی لەمجۆرەش لەگەڵ دروزەکان و عەلەوییەکان و هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی هەمەچەشنی سوریادا ئەنجام بدەن.

بابەتى تر

👤
Live: 59 Today: 1,540 📊 Click Here