بەرەی دەستوری گۆڕان بایكۆتی كۆنفراسەكەی كەركوكی كرد

–
بەرەی دەستوری بزووتنەوەی گۆڕان بایكۆتی كۆنفرانسی دامەزراندنی بزووتنەوەكەی كرد كە ئەمڕۆ لەشاری كەركوك بەڕێوەچوو.
بەرەی دەستوری بزووتنەوەی گۆڕان لە كۆنفراسێكی رۆژنامەوانیدا لەشاری كەركوك دوای ئەوەی هۆڵی دانیشتنی كۆنفرانسەكەیان بەجێهێشت رایگەیاند، ئەمڕۆ لەشاری كەركوك كۆنفڕانسی دامەزراندنی بزووتنەوەی گۆڕان بەڕێوەچوو، بەڵام ئێمە بایكۆتی پڕۆسەی كۆنفرانسەكەمان كرد لەبەر كۆمەڵێك خروقاتی یاسایی”.
بەوتەی بەرەی دەستور، “بەپێی یاسای ناوخۆی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق و یاسای ئەحزاب كات و شوێنی كۆنفرانس، حزبی سیاسی دیاری دەكات نەك كۆمسیۆن و ئەمە پێشێلی یاسایە و رێكاری یاسی دەگرینەبەر”.
ئاماژەشیكرد، “بەپێی دەستوری عێراق دەنگدان نهێنی و راستەوخۆیە، بەڵام كۆمسیۆن پێشێلی دەستوری كرد و هەوڵیدا دەنگدانەكە بەشێوەیەكی ئاشكرا بەڕیوەبچێت و كۆمسیۆن لایەنگری پێوەدیار بوو”.
بەرەی دەستوری بزووتنەوەی گۆڕان ئاشكراى كرد، “كۆمسیۆن زمانی هەڕشەی بەركارهێنا لە بەشداربوانی كۆنفرانسەكە بەتایبەتی لە بەرەی دەستور، بەڵام بەری كوردسات هیچ فشارێكیان لەسەر نەبوو”.
















Post Comment