هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی لە سلێمانی كرایەوە

هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی لە سلێمانی كرایەوە

جار بینراوە: (13)

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كردنەوەی هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی راگەیاند.

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كراوەتەوە و تێدا هەموو جۆرە نەشتەرگەرییەك بۆ تووشبووانی شێرپەنجە بێ بەرامبەر ئەنجام دەدرێت.

ئاماژەشیكرد، “پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ د.سەباح نەسرەدین بەرێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بە یاوەری د.یاد نەقشبەندی بەرێوبەری نەخۆشخانەی هیوا و ژمارەیەك لە بەرپرسانی كەرتی تەندروستی، سەردانی نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی كرد و هۆڵی نەشتەرگەری شێرپەنجەی لە نەخۆشخانەكە كردەوە”.

بەپێی راگەیەندراوەكە، “بڕیارە لەمەودوا لەسەر ڕاسپاردەی بەڕێوبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕۆژانە و بە بەردەوامی هەموو جۆرەكانی نەشتەرگەری شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی جەمالی حاجی عەلی بۆ تووشبوانی شێرپەنجە بەبێ بەرامبەر ئەنجام بدرێت بەتایبەت نەشتەرگەری شێرپەنجەی مەمك”.

بابەتى تر

👤
Live: 59 Today: 1,540 📊 Click Here