هه‌سه‌ده‌ رێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ دیمه‌شق راگه‌یاند

هه‌سه‌ده‌ رێككه‌وتنی‌ له‌گه‌ڵ‌ حكومه‌تی‌ دیمه‌شق راگه‌یاند

جار بینراوە: (850)

– 
ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” رێككهوتنی لهگهل حكومهتی سوریا راگهیاند.

ئهمڕۆ ههینی ناوهندی راگهیاندنی هێزهكانی سوریای دیموكرات “ههسهده” له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهدا كه:

*بهپێی رێككهوتنێكی گشتگیر، رێككهوتنی ئاگربهست له نێوان حكومهتی سوریا و هێزهكانی سوریای دیموكرات (ههسهده) ئهنجامدرا، لهگهڵ لێكتێگهیشتن لهسهر یهكخستنی قۆناغ به قۆناغی هێزی سهربازی و ئیداری له نێوان ههردوولادا. 

*بهپێی رێككهوتنهكه هێزه سهربازییهكان له خاڵهكانی بهریهككهوتن دهكشێنهوه.

*هێزه ئهمنییهكانی سهر به وهزارهتی ناوخۆ دێنهناو سهنتهری شارهكانی حهسهكه و قامیشلۆ و پرۆسهی یهكخستنی هێزه ئهمنییهكان له ناوچهكه دهست پێدهكات.

*فیرقهیهكی سهربازی كه له سێ لیوا پێكدێت له هێزهكانی سوریای دیموكرات پێكدههێنرێت.

*له چوارچێوهی فیرقهیهكی سهر به هێزهكانی پارێزگاری حهلهب، لیوایهك له هێزهكانی كۆبانی پێكدههێنرێت.

*بهپێی رێككهوتنهكه، دامهزراوهكانی ئیدارهی خۆسهر لهگهڵ دامهزراوهكانی دهوڵهتی سوریا یهكدهخرێن و فهرمانبهره مهدهنییهكان تهسبیتدهكرێن.

*ههروهك رێككهوتن كراوه لهسهر یهكلایكردنهوهی مافه مهدهنی و پهروهردهییهكانی گهلی كوردستان و زامنكردنی گهڕانهوهی ئاوارهكان بۆ ناوچهكانیان.
 
*ئامانجی رێككهوتنهكه یهكخستنی خاكی سوریا و بهدیهێنانی یهكگرتنی تهواوه له ناوچهكهدا له رێگهی پتهوكردنی هاریكاری نێوان لایهنه پهیوهندیدارهكان و یهكخستنی ههوڵهكان بۆ ئاوهدانكردنهوهی وڵات.

بابەتى تر

👤
Live: 126 Today: 1,969 📊 Click Here