بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس: سلێمانی بەئارامی شەوی سەری ساڵی بەڕێكرد

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس: سلێمانی بەئارامی شەوی سەری ساڵی بەڕێكرد

جار بینراوە: (1.0K)

-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەشەوی سەری ساڵ هێزە ئەمنییەكان، کەشێکی ئارام و پڕ هێمنی و ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری فەراهەم كرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو پلانە تۆکمەیەی کەبەڕێوەبەرایەتیمان بەهەماهەنگی لەگەڵ سەرجەم هێزە ئەمنیەکانی تر دایاننابوو لەبەرواری (2025/12/25) وەک سەرەتای پشووەکانی سەری ساڵی نوێ دەست بەجێ بەجێکردنی کرا.

دووپاتیشیكردەوە، “توانرا کەشێکی ئارام و پڕ هێمنی و ئاسایش و سەلامەتی بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی و دەوروبەری و سەرجەم ئەو گەشتیارانەی ڕوویان کردبووە سنورەکە فەراهەم بکرێت و دوور لەهەر رووداوێکی قورسی نەخوازراو تێبپەڕێنرێت بەتایبەت شەوی (2025/12/31) سلێمانی شەوێكی ئارامی بەڕێكرد و هیچ روداوێكی نەخوازراو کەشایەنی باسكردن بێت تۆمار نەکرا”.

بابەتى تر

👤
Live: 85 Today: 1,346 📊 Click Here