عەتا محەمەد: ئەمڕۆ کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووان دێت

عەتا محەمەد: ئەمڕۆ کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووان دێت

جار بینراوە: (1.5K)



به‌رێوبه‌ری نوسینگه‌ی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه، ڕایگه‌یاد تاوەکو چوارشەممە خەمڵاندن بۆ زیانەکانی لافاوه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ دەکرێت و ئەمڕۆش کۆتایی بە وەرگرتنی ئاماری زیانلێکەوتووان دێت.

عەتا محەمەد، كه سه‌رپه‌رشتیاری كۆمسیارانی به‌هاناوه‌چوونی خه‌ڵكی چه‌مچه‌ماڵه‌و له‌لایه‌ن خودی قوباد تاڵه‌بانییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی پێبه‌خشراوه به‌ی ڕاگه‌یاند  لەلایەن تیمێکی کارگێڕیی و یاساییەوە خەمڵاندن بۆ سەرجەم زیانەکانی لافاوەکە دەکرێت، بەڵام تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلەکان تا کۆتایی هەفتە بەردەوامدەبێت.

هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه  تیمێکی 57 کەسی لە رێگەی ئەپڵیکەیشنێکی ئۆنڵاینەوە سەرقاڵی تۆمارکردنی زیانەکانن و ماڵ بە ماڵ دەگەڕێن، پاش تەواوبوونی کارەکانیان دەست بە قەرەبووکردنەوەی زیانەکان دەکەینەوە.

بابەتى تر

👤
Live: 120 Today: 1,319 📊 Click Here