ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان: با موچەی مانگێكمان ببەخشین بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ

ئەندامێكی پەرلەمانی كوردستان داوا لە پەرلەمانتارەكان دەكات موچەی مانگێكیان ببەخشن بە بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ.
سالاری بازیانى، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ”بۆ هاوڕێ و هاوكارە پەرلەمانتارەكانم لە پەرلەمانی كوردستان، با پێكەوە موچەی مانگێكمان ببەخشین بە زیانلێكەوتووانی لافاوەكەی چەمچەماڵ”.
وتيشى، “با واز لە هەموو جیاوازییەكانمان بهێنین، با ببینە 100 خەمخۆری قوربانیانی پایتەختی شەهیدان و ئەنفالكراوان”.
سالار بازیانی دەشڵێت، “ئەمڕۆ با پێكەوە ببەخشین، تا سبەینێ خەندەیەك بین بۆ منداڵان و لێقەوماوان و هەژاران و باپێكەوە ببینە ئارام بەخشی دایكێكی شەهید و ئەنفالكراو”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “ئەوان دوێنێ متمانەیان پێداین تا نوێنەرو خەمخۆر و بەرگریكارییان بین و هەر لەمڕۆوە با پێكەوە ببەخشین لە پێناو خوا و نیشتمان و نەتەوەكەمان”.















Post Comment