عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک: رووداوی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵ دوور و نزیک پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک: رووداوی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵ دوور و نزیک پەیوەندیی بە ئێمەوە نییە

جار بینراوە: (1.0K)

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک فەرماندەی سەربازی پارتی ديموكراتى كوردستان رایدەگەیەنێت، رووداوی تەقەکردنەکەی چەمچەماڵ دوور و نزیک ی بە ئێمەوە نییە.

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، “ئەمڕۆ لە شاری چەمچەماڵ شەڕ لە نێوان تیمێکی هێزەکانی ئاسایش و دوو پێشمەرگەی فەوجێکی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە روویدا کە زیاتر بە فەوجی من ناو دەبرێت و بەداخەوە دوو کارمەندی ئاسایش بریندار بوون”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “عەتا محەمەد بەرپرسی نوسینگە و نوێنەری قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو پێشمەرگانە لای عەبدوڵای کوێخا موبارەکن و بە شێوەی پیلانگێڕی ویستویانە ئاژاوە دروست بکەن”.

عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک دەڵێت، “هیوادارم مەبەست لەو قسانە تۆمەت دروستکردن و ناو زڕاندن نەبووبێت و ئەو بابەتە دوور و نزیک هیچ بە ئێمەوە نیە، هەروها میدیاکانی پارتی دەڵێن کێشەی کۆنی کۆمەڵایەتیە”.

روونیشیكردەوە، “راستی بابەتەکە ئەوەیە کێشەکە نە پیلانگێڕیە، نە کێشەی کۆمەڵایەتیە، بەڵکو بەهۆی پەیوەست نەبوونی پێشمەرگەکان بووە بەو رێکار و سەرەگرتنەی ئاسایشەکان پەیڕەویانکردووە بۆ وەرگرتنی هاوکاری لە رێکخراوی خێرخوازی بارزانی”.

بەوتەی عەبدوڵڵا کوێخا موبارەک، “ئەو دوو پێشمەرگەیە لەگەڵ دایک و خێزانیان چوونە بۆ هاوکاری وەرگرتن، هیچ ناکۆکیەکی کۆنیان لەگەڵ کارمەندەکانی ئاسایشدا نەبووە، بەتایبەت کاکە ئاکۆ کارمەندێکی بەڕەوشت و کوڕی کەسایەتی و بنەماڵەیەکی زۆر جوان و خۆشەویستی شاری چەمچەماڵە و لە ساڵی 1988وه دۆستایەتی و تێکەڵیەکی پڕ لە رێز و خۆشەویستیمان هەیە و بۆ تەنها جار و تەنها دەقەیەک دڵمان لە یەکتر نەشکاوە”.

پێشتر عەتا محەمەد، لێپرسراوی نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیران لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ” كاتێك رێكخراوی بارزانی كەلوپەلی دابەشكردووە بەسەر لێقەوماوانی چەمچەماڵ تەقە لە سێ ئاسایش كراوە و یەكێكیان بارودۆخی تەندروستی زۆر خراپە و تەقەكەرەكە پێشمەرگەیە لای عەبدوڵای كوێخا موبارەك و دیارە دروستكردنی كێشەكە بە پلان بووە”.

بابەتى تر

👤
Live: 158 Today: 1,460 📊 Click Here