كوردستان فاوه‌نده‌یشن : له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ ئارین بارزانی‌ به‌هانای‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ چووین

كوردستان فاوه‌نده‌یشن : له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی‌ ئارین بارزانی‌ به‌هانای‌ چه‌مچه‌ماڵه‌وه‌ چووین

جار بینراوە: (1.0K)

د. یارا بەرزنجی



دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن، کەمپینی پێشکەشکردنی هاوکاری مرۆیی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی چەمچەماڵ ڕاگەیاند، ئێستا 60 خۆبەخش و تیمی دامەزراوە لەگەڵ تیمەکانی دیکەی قەزاکە هاوکاری زیانلێکەوتووان دەکەن.

د. یارا بەرزنجی، بەڕێوەبەری پڕۆگرام و هاوبەشییەکان لە دامەزراوەی کوردستان فاوندەیشن؛ ڕایگەیاند، “کەمپینی هاوکاری لە سنووری چەمچەماڵ دەکەینەوە و هاوکاری مرۆیی پێشکەش بە زیاتر لە 500 خێزان دەکەین، کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.”.

ناوبراو  ڕاشیگهیاند كه لهسهر ڕاسپاردهی ئارین بهرزانی تیمهكهیان دهستیانكردووه بهخزمهتگوزارییهكانیان لهچهمچهماڵ و خێوهتێك لهلای پۆلیسی چهمچهماڵهوه ههڵدهدهن و هاوشان لهگهڵ تیمهكان و هێزه ئهمنییهكان بهمهبهستی بههاناچوونی قوربانیان كاردهكهن.

ڕۆژی سێشەممە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین ڕووی لە شار و شاروچکەکانی هەرێمی کوردستان کرد، بەهۆیەوە لافاو لە قەزای چەمچەماڵ دروستبوو و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتەوە.


بابەتى تر

👤
Live: 137 Today: 359 📊 Click Here