سەرۆكایەتی كۆمار داوا لە حكومەتی ناوەندی دەكات بەهاناى هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستانەوە بچێت

–
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق رایدەگەیەنێت، لە نزیكەوە چاودێری بارودۆخی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان دەكەین، كە رووبەڕووی بارانبارینی چڕ و لافاو بوونەتەوە.
سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، لە راگەیەندراوێكدا نووسیوێتی، “بارانبارینی بەچڕ و لافاو كە لەچەند ناوچەیەكی هەرێمی كوردستان روویانداوە بوونەتە هۆی كەوتنەوەی قوربانی و بریندار و زەرەروزیانێكی زۆری مادی”.
دوای دەربڕینی خەمووپەژارەیەكی زۆر، سەرۆكایەتی كۆماری عێراق، هاودەنگی تەواوی خۆی دووپاتكردەوە لەگەڵ كەسوكاری قوربانیان و بریندارەكان و هەموو ئەو هاوڵاتیانەی زەرەروزیانیان بەركەوتووە.
داواشی لە لایەنە دارەكانی حكومەتی ناوەندی كرد، بەپەلە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی هەرێمی كوردستان بكەن بۆ پاڵپشتیكردنیان و پەلەش بكەن لە پڕۆسەی بەهاناوەچوون و پاراستنی هاوڵاتیان.















Post Comment