یه‌كه‌م ناوچه‌ی هه‌رێم سبه‌ینێی كرده پشوو

–
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند كه به‌هۆی ناله‌باری كه‌شوهه‌واوه، سبه‌ینێ له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان پشووه.
له راگه‌یه‌ندراوێكی قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ هاتووه كه “سبه‌ی چوارشه‌ممه ١٠/ ١٢/ ٢٠٢٥ له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگاكان پشووی فه‌رمیه.
قائیمقامیه‌تی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ده‌ڵێت: “به‌هۆی ئه‌و لافاو و كاره‌ساته سروشتیه‌ی ئه‌مڕۆ ڕووی له قه‌زاكه‌مان كرد، به‌پێی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی پێماندراوه، سبه‌ی له‌سه‌رجه‌م دام و ده‌زگا حكومیه‌كان و قوتابخانه و خوێندنگه‌كان و زانكۆ و په‌یمانگاكان پشووی فه‌رمیه، جگه له‌و دام و ده‌زگایانه‌ی ئێشكگری به‌رده‌وامیان هه‌یه”.















Post Comment