سێ بازرگان به‌بڕێكی‌ زۆر ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

سێ بازرگان به‌بڕێكی‌ زۆر ماده‌ی‌ هۆشبه‌ره‌وه‌ ده‌ستگیركران

جار بینراوە: (1.3K)

– 
بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی دهزگای ئاسایشی ههرێم رایگهیاند كه بهههماههنگی لهگهڵ نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی گهرمیان و نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی دووز خورماتوو، ( سێ )بازرگانی ماددهی هۆشبهریان لهشاری كهلار دهستگیركرد.

له راگهیهندراوێكی بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكانی دهزگای ئاسایشی ههرێمدا هاتووه كه “لهڕۆژی 2025/12/1 لهشاری كهلار، لهئهنجامی كۆكردنهوهی زانیاری پێشوهخت و چاودێری ورد و بهدواداچوون، به بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایشی گهرمیان، توانرا سێ بازرگانی ماددهی هۆشبهر دهستگیربكرێت”.

بهڕێوهبهرایهتی گشتی نههێشتنی مادده هۆشبهرهكان دهڵێت: “هاوكات توانرا دهستبگرن بهسهر بڕی ( 4 )كیلۆگرام ماددهی هۆشبهر لهجۆری تلیاك و بڕی یهك كیلۆ و سێ سهد گرام ماددهی هۆشبهر له جۆری كریستاڵ و 3000 دهنك حهبی هۆشبهر”.

راشیگهیاند كه لهئێستادا تۆمهتباران بهبڕیاری دادوهر بهماددهی 26 لهیاسای بهرهنگاربوونهوهی مادده هۆشبهرهكان و كارتێكهره ئهقڵییهكان ڕاگیراون و لێكۆڵینهوه لهدۆسیهكانیان بهردهوامه.

بابەتى تر

👤
Live: 128 Today: 613 📊 Click Here