سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره: ئه‌مه‌ی به‌رامبه‌ر نێچیروان هه‌ركی كراوه غه‌درێكی گه‌وره‌یه و وا تێناپه‌ڕێت

–
سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵ 8 باسی له‌وه كرد كه:
*تۆمه‌تباركردنی نێچیروان هه‌ركی تۆڵه‌كردنه‌وه‌یه و باجی كاندیدبوونی له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتی ده‌دات.
*له‌ناو پارتی عه‌قڵییه‌تێك دروستبووه، هه‌ركه‌سێك جنێو به یه‌كێتی بدات ئه‌ستێره‌ی گه‌ش ده‌بێت.
* ئێستا گرووپێك هه‌یه نانی ئه‌وه ده‌خۆن، به‌ڵام زۆر درێژه ناكێشێت و له قوڕگیان گیرده‌بێت.
*كاتی گفتوگۆ و پێكهێنانی حكومه‌ته و جۆرێك له نه‌رمی هه‌یه، نابێت بۆ تێكدانی ئه‌و ببه‌ته، تێكۆشه‌رێكی وه‌ك نێچیرڤان هه‌ركی ئازار بكێشێت.
*ئه‌گه‌ر كلیپیش ده‌كه‌ن كلیپێكی راسته‌قینه بكه‌ن، ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه باش نه‌بوو و ئه‌مه‌ش ئیشی یه‌كه‌مجاریان نییه، پێشتر ئه‌م فیلمانهمان زۆر بینیوه.















Post Comment