مه‌سرور بارزانی‌ گه‌یشته‌ ئیمارات

مه‌سرور بارزانی‌ گه‌یشته‌ ئیمارات

جار بینراوە: (1.4K)

– 

سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به سهردانێكی چهند رۆژه گهیشته دهوڵهتی ئیمارات و بڕیاره لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ئهو وڵاته پهرهپێدانی زیاتری پهیوهندییهكان تاووتوێ بكات.
ماڵپهڕی حكومهتی ههرێم بڵاویكردهوه كه “ئێوارهی ئهمڕۆ پێنجشهممه 12/4 ، مهسرور بارزانی سهرۆكی حكومهتی ههرێمی كوردستان، به سهردانێكی فهرمی، گهیشته ئهبوزهبی پایتهختی دهوڵهتی ئیمارات“.

ئاماژهشی بهوهدا كه سهرۆكی حكومهتی ههرێم لهلایهن سهعید ئهلهاجری وهزیری دهوڵهت له وهزارهتی دهرهوهی ئیمارات پێشوازی لێكرا.

راشیگهیاند كه سهرۆكی حكومهت له سهردانهكهیدا كه چهند رۆژێك دهخایهنێت، لهگهڵ بهرپرسانی باڵای ئیمارات، پهرهپێدانی زیاتری پهیوهندی دوولایهنه و دوایین گۆڕانكاری و پهرهسهندنهكانی دۆخی گشتیی عێراق و ناوچهكه تاووتوێ دهكات.

بابەتى تر

👤
Live: 52 Today: 1,581 📊 Click Here