نێچیرڤان بارزانی: كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر نیشانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه‌

نێچیرڤان بارزانی: كردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی نوێی كۆنسووڵخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولێر نیشانه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی مێژووییه‌

جار بینراوە: (1.5K)


سهرۆكی ههرێمی كوردستان كردنهوهی باڵهخانهی نوێی كۆنسووڵخانهی ئهمریكا له ههولێر به “نیشانهی پهیوهندییهكی مێژوویی” وهسف دهكات، دهشڵێت: “پشتگیری ههنگاوهكانی ترهمپ دهكهین لهپێناو چهسپاندنی ئاشتی له ناوچهكهدا”.

ئهمڕۆ چوارشهممه نێچیرڤان بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان له رێوڕهسمی كردنهوهی باڵهخانهی نوێی كۆنسوڵخانهی ئهمریكا له شاری ههولێر ێكی پێشكێش كرد و تیایدا رایگهیاند كه “كردنهوهی باڵهخانهی نوێی كۆنسووڵخانهی ئهمریكا جهختكردنهوهیه لهسهر بهردهوامیی پهیوهندیی نێوان ههولێر و واشنتن و نیشانهی پهیوهندییهكی مێژووییه.
 
نێچیرڤان بارزانی وتی: “پێشمهرگه شانبهشانی ئهمریكا شهڕی دژی داعشی كرد و ئهمریكا ههمیشه لهپاڵ گهلی كورد وهستاوه”.
 
وتیشی، “بهتهواوی پشتگیری له ههوڵ و ههنگاوهكانی سهرۆك دۆناڵد ترهمپ دهكهین لهپێناو چهسپاندنی ئاشتی له ناوچهكهدا، ههروهها دهستخۆشیی لێدهكهین بۆ دیاریكردنی مارك ساڤایا وهكو نێردهیهكی تایبهتی بۆ عێراق، ئهمه پێشهاتێكی گرنگه”.

بابەتى تر

👤
Live: 16 Today: 1,717 📊 Click Here