پارێزگاری هه‌ولێر: ئه‌و گرژییانه‌ی له‌ گوندی لاجان دروست بوون، ئامانجدار بوون

پارێزگاری هه‌ولێر: ئه‌و گرژییانه‌ی له‌ گوندی لاجان دروست بوون، ئامانجدار بوون

جار بینراوە: (1.6K)


ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر رایگهیاند كه ئهو گرژییانهی له گوندی لاجان دروست بوون، ئامانجدار بوون و بههۆی چهواشهكاریی میدیاییهوه دۆخهكه ئاڵۆز كرا، دهشڵێت: “ئێستا بارودۆخهكه تهواو ئارام بووهتهوه و دانیشتووانی گوندهكه گهڕاونهتهوه سهر ماڵ و حاڵی خۆیان.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ههولێر له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامهنووسان رایگهیاند كه هێزهكانی ئاسایشی ناوخۆ سهرهڕای ههوڵهكان بۆ دروستكردنی پشێوی، بهشێوهیهكی هێمن و لهسهرخۆ مامهڵهیان كردووه. 

پارێزگاری ههولێر وتی: “ڕێكاری یاسایی توند بهرامبهر ههموو ئهو كهسانه دهگیرێتهبهر كه دهستیان له سووتاندنی فهرمانگهكان، داخستنی ڕێگه گشتییهكان و تێكدانی ئاسایشی ناوچهكهدا ههبووه”.

ئاماژهی بهوهشدا كه ئهو كۆمپانیایهی له ناوچهكه كار دهكات، خزمهتگوزاریی ی وهك قوتابخانه، بنكهی تهندروستی و ئاوی بۆ گوندهكه دابین كردووه و دهیان ههلی كاری بۆ دانیشتووانهكهی رهخساندووه.

ئهوهشی خستهڕوو كه ههوڵهكان بۆ تێكدانی دۆخی گوندی لاجان هاوشێوهی ئهو كرده تێكدهرانه بوون كه دهكرێنه سهر كێڵگهی كۆرمۆر.
پارێزگاری ههولێر ئاشكراشیكرد كه له ئهنجامی رووداوهكانی چهند رۆژی رابردووی گوندی لاجان، “هاووڵاتییهك گیانی لهدهستداوه و پێنج هاووڵاتی و پێشمهرگهیهكیش بریندار بوون”.

باسی لهوهشكرد كه “هێزه ئهمنییهكان كهسێكیان دهستگیر كردووه، بهرپرسی كۆمیتهی خهباتی یهكێتیی نیشتمانیی كوردستانه، ئهو كهسه تۆمهتباره بهوهی سهرهڕای ئهوهی خهڵكی گوندهكه نییه، ڕۆڵێكی سهرهكی له وروژاندنی ئاژاوهكهدا ههبووه و له كاتی ههوڵدان بۆ ههڵاتن بهرهو كهركوك دهستگیر كراوه”.

جهختیشی لهوهكردهوه كه “بهڵگهی یی لهسهر تێوهگلانی ناوبراو لهبهردهستدایه و وهك ههر تۆمهتبارێكی دیكه، ڕێكاری یاسایی بهرانبهر دهگیرێتهبهر.

پارێزگاری ههولێر راشیگهیاند كه “لێكۆڵینهوهكان بهردهوامن و له ئایندهیهكی نزیكدا وردهكاریی تهواوی ڕووداوهكه بۆ ڕای گشتی دهخرێته ڕوو”.

بابەتى تر

👤
Live: 63 Today: 295 📊 Click Here