مەڵبەندی 3 ی یه‌كێتی: ئەمە یەکەمجاره‌ دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە

مەڵبەندی 3 ی یه‌كێتی: ئەمە یەکەمجاره‌ دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە

جار بینراوە: (1.3K)


مەڵبەندی 3 ی ههولێری یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان له راگهیهندراوێكدا دهربارهی رووداوهكانی گوندی لاجان، رایگهیاند كه ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە، دهشڵێت: “چاوەڕێی هەڵوێستی بەر پرسیارانەین بۆ ڕاگرتنی ئەو  جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان”.

له راگهیهندراوهكهی مەڵبەندی 3 ی ههولێری یهكێتی هاتووه كه “سێ ڕۆژە لە گوندی لاجان.ی نزیك هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، ململانێ و هێز کۆکردنەوە لە نێوان گوندێك و  باڵێکی دەست ڕۆیشتوویی کوردستان بە هێزەکانیەوە ڕووبەربوونەتەوە”.
ئهو مهڵبهندهی یهكێتی دهڵێت: “یەکەمجارە لە مێژوویی شەڕ و پێکدادان و ململانێی لەم جۆرە ڕوودەدات، لە مێژووی تەواویی ململانێی جەنگ و شەڕەکانی هەردوو جەنیگی یەکەم دووەم بەم شێوە  لەنێوان هاوولاتی و هاوخوێنی دوو بەرەیی بەم شێوەیە دورست نەبووە بەدڵنیایەوە ئەمە یەکەمجار دەوڵەت و گوندێك لەبەرامبەر بەیەك ڕووبەڕوویی یەکتر ببنەوە”.
روونیشیكردووهتهوه كه “بەرەی یەکەم خاوەنی ماڵ و لەناو خێزان و ژن و مندال، بەرگریی مەدەنییانە لە خۆیان دەکەن و بەرەی دووەمیش هێزیی حزبە بەناوی حکومەت بە هەموو ئەو چەك و جبەخانانەی کە لە هێزەکانی هاوپەیمانیان وەریگرتووە سعات بە سعات هێزیی زیاتر دەنێرن و سەنگەرەکانیان بەرامبەر خەلکی سیڤیلی گوندی لاجان تۆکمەتر دەکەنەوە”.

راشیگهیاندووه كه “ئەمە جگە لەوەی پێشێلی هەموو سەرەتاکانی مافی مرۆڤ و ڕێسایی و یاسایی جەنگە و بەرپرسیاریەتێکی گەورەشە بۆ هەرسێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێم، تایبەت سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکومەت و دەسەلاتی هاپەیمانان و دەستەی مافی مرۆڤ، هەروا بە  ئاسایی و بێ دەنگی حکومەتێك جەنگ دژی گوندێك ڕابگەینێ، چاوەڕێی هەلوێستی بەر پرسیارانەین بۆ ڕاگرتنی ئەو  جەنگەو کۆتاییهێنان بەفشار لەسەر خەڵکی گوندی لاجان ، چونکە هەموو ئەمانەش ئامانج لێی دەرکردنی خەلکە لەسەر زێدیی خۆیان  دەست بەسەراگرتنی گوندەکەیە  لەلایەن کۆمپانیاوە”.

بابەتى تر

👤
Live: 36 Today: 168 📊 Click Here