كه‌مال محه‌مه‌د: 2700 تاوه‌كو 3000 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه

–
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند كه به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی سه‌ر كێڵگه‌ی غازی كۆرمۆر2700 تاوه‌كو 3000 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه، ده‌شڵێت: “له ئێستادا ده‌توانین 6 بۆ 8 كاتژمێر كاره‌با بده‌ین”.
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانێكدا كه په‌یچی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: “به‌هۆی هێرشه‌كه‌ی شه‌وی رابردوو، 2700 تاوه‌كو 3000 مێگاوات كاره‌با كه‌م بووه‌ته‌وه”.
وه‌زیری كاره‌بای حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ڵێت: “له ئێستادا ده‌توانین 6 بۆ 8 كاتژمێر كاره‌با بده‌ین”.
وتیشی: “بۆ هه‌فته‌یه‌ك غازمان هه‌یه، غازی ماڵان به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گران نابێت”.
وه‌زیری كاره‌با راشیگه‌یاند كه “ئه‌گه‌ر ته‌نیا زیان به‌ر كۆگاكانی كێڵگه‌كه كه‌وتبێت، ئه‌وا له‌ماوه‌ی 24 تا 48 كاتژمێری داهاتوودا كاره‌با ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخی ئاسایی”.















Post Comment