ئەمریكا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هێرشی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەكات

ئەمریكا پشتیوانیی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە و هێرشی سەر کۆرمۆر سەرکۆنە دەكات

جار بینراوە: (1.3K)

-

ئەمریكا دوای ئەوەی پاڵپشتی خۆی بۆ هەرێمی كوردستان دووپات كردەوە، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کرد.

حكومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە 27ى تشرینی دووەمی 2025 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکی تەلەفۆنی لە جۆشوا هاریس هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا پێگەیشت .

بەپێی راگەیەندراوەكە، “هەڵسوڕێنەری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا، بە توندترین شێوە ، هێرشی سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆری سەرکۆنە کردو پشتیوانیی ئەمەریکای بۆ هەرێمی کوردستان دووپات کردەوە”.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “هەر دوولا هاوڕا بوون کە دەبێت هەوڵ بدرێت لە هەرێمی ش رێکار و پێداویستییەکانی خۆپارێزی لە دژی ئەم جۆرە هێرشانە دابین و بەهێز بکرێن و ئەو کەسانەی لە پشت ئەو هێرشە تیرۆریستیانەن ئاشکرا و رادەستی یاسا بکرێن”.

بابەتى تر

👤
Live: 113 Today: 1,877 📊 Click Here