شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پشتیوانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی عیراق و جیهان ده‌كه‌م كه‌ فه‌رامۆش و بێده‌نگ ده‌كرێن

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د: پشتیوانی هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی عیراق و جیهان ده‌كه‌م كه‌ فه‌رامۆش و بێده‌نگ ده‌كرێن

جار بینراوە: (1.1K)

– 
له رۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژناندا، خانمی یهكهمی عیراق رایگهیاند كه پشتیوانی ههموو ئهو ژنانهی عیراق و جیهان دهكات كه فهرامۆش و بێدهنگ دهكرێن، دهشڵێت: “با ژنانمان بپارێزین لهرێی ئهو سستمانهی به راستیی پارێزگارییان لێ دهكات”.

ئهمڕۆ سێشهممه شاناز ئیبراهیم ئهحمهد خانمی یهكهمی عیراق له رۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان پهیامێكی بڵاوكردهوه و تیایدا هاتووه:
*گوێم لهو ژنانه گرت كه رزگاربووی توندوتیژی بوون، هێز و بوێرییان سهرسامی كردووم، بهڵام ئهمه بهس نییه و دهبێ توندوتیژی كۆتایی بێت.
*لهرۆژی بهرهنگاربوونهوهی توندوتیژی دژی ژنان، پشتیوانی ههموو ئهو ژنانهی عیراق و جیهان دهكهم كهنههامهتییان پشتگوێ دهخرێت و فهرامۆش و بێدهنگ دهكرێن.

*هێشتا میراتی كێشمهكێش له عیراق هاندهری زیادبوونی توندوتیژی خێزانییه. 

*ساڵانه دهیان ههزار حاڵهت تۆماردهكرێت و هێشتا ژمارهیهكی بێشووماریش ماوهتهوه كه باس ناكرێت.

*دهبێت هۆشیاری ببێته پارێزگاری كردن و پارێزگاریكردنیش ببێته یاسا و خزمهت و كردار.

*با ژنانمان بپارێزین لهڕێی ئهو سستمانهی به راستیی پارێزگارییان لێ دهكات.

بابەتى تر

👤
Live: 183 Today: 955 📊 Click Here