نوێنه‌رانی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ردانی‌ شێرزاد حه‌سه‌نیان كرد

نوێنه‌رانی‌ قوباد تاڵه‌بانی‌، له‌ نه‌خۆشخانه‌ سه‌ردانی‌ شێرزاد حه‌سه‌نیان كرد

جار بینراوە: (1.1K)

– 
لهسهر راسپاردهی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان، ههریهك له بهڕێوهبهری نووسینگهكهی و وتهبێژهكهی له نهخۆشخانه سهردانی شێرزاد حهسهن نووسهر و رووناكبیریان كرد و جهختیان لهوه كردهوه كه درێغی ناكهن له ههر كارێك كه پێویست بێت بۆ چارهسهركردن و باشتركردنی تهندروستی شێرزاد حهسهن.

ئێوارهی ئهمڕۆ عهتا محهمهد بهڕێوهبهری نووسینگهی جێگری سهرۆك وهزیرانی ههرێمی كوردستان  و سهمیر ههورامی وتهبێژی نووسینگهكهی، به نوێنهرایهتی قوباد تاڵهبانی جێگری سهرۆك وهزیران له نهخۆشخانهی شار سهردانی شێرزاد حهسهن نووسهر و رووناكبیریان كرد و له ههواڵی تهندروستییان پرسی.

نوێنهرانی قوباد تاڵهبانی دڵنیاییان دایه شێرزاد حهسهن لهوهی ههر كارێك پێویست بێت و لهههر جێگهكیش پێویست بێت بۆ چارهسهركرنی و باشتركردنی تهندروستی، درێغی ناكهن و له خزمهتیدا دهبن. 

پێشتریش نووسینگهی قوباد تاڵهبانی، بهڕێوهبهری گشتی تهندروستی سلێمانی و نهخۆشخانهی شاری راسپاردبوو بۆ پێشكهشكردنی باشترین خزمهتگوزاری بۆ چارهسهركردنی شێرزاد حهسهن.

نیوهڕۆی ئهمڕۆ دووشهممه شێرزاد حهسهن، نووسهر و رووناكبیری كورد له گهڕهكی عهقاری شاری سلێمانی ئۆتۆمبێلێك لێیدا و بههۆیهوه رهوانهی نهخۆشخانهی شار كرا بۆ چارهسهروهرگرتن.

بابەتى تر

👤
Live: 158 Today: 1,907 📊 Click Here