ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و نوری مالیکی بڵاوکرایەوە

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی مەسعود بارزانی و نوری مالیکی بڵاوکرایەوە

جار بینراوە: (1.5K)

-

ئەمڕۆ شەممە 22ی تشرینی دووەمی 2025، مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان و نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە هەولێر کۆبوونەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی نوری مالیکی لەبارەی کۆبوونەوەکە رایگەیاند، “لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا هەردوولا پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنەکان و تەواوکردنی پابەندبوونە دەستوورییەکەیان لە یەکتر کرد، هەروەها گفتوگۆ لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەنجامی دیالۆگە بەردەوامەکانی نێوان هێزە نیشتمانییەکان کرا”.

بەپێی راگەیێندراوەکە بێت نوری مالیکی، ئاماژەی بە گرنگی بەردەوامیی هەوڵە هاوبەشەکان کرد بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی خواستەکانی گەلی عێراق و بەهێزکردنی سەقامگیری و پاراستنی رێڕەوی دیموکراسی.

بابەتى تر

👤
Live: 75 Today: 2,245 📊 Click Here