دەوامی وەزارەتی ئەوقاف درێژکرايەوه و پشووی رۆژانی شەممەش لابرا

دەوامی وەزارەتی ئەوقاف درێژکرايەوه و پشووی رۆژانی شەممەش لابرا

جار بینراوە: (1.3K)

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی كوردستان، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژكردەوە و رۆژانی شەمەیش دەوام دەکەن.

وەزارەتی ئەوقاف لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرەوە، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریدا، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتیيه رۆژانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت.

روونیشیكردەوە، رۆژانی شەممە، کە پشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگا فەرمییەكان، بەڵام فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026، ئەو پشووە نایانگرێتەوە.

وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی لەپێناو خزمەتی زیاتری هاوڵاتیانە، کە ناویان لەتیروپشک دەرچووە بۆ فەریزەی حەج تاوەکو بەزوورین کات مامەڵەکانیان راییبکرێت و زۆرترین خزمەتگوزاری و کارئاسانی بۆ هاوڵاتیان بکرێت.

بابەتى تر

👤
Live: 32 Today: 44 📊 Click Here