یەكێتی و سودانی جەخت لە پابەندبوون بە دەستوور و كاری پێكەوەیی دەكەن

-
وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عیراق دووپاتیانكردەوە، كە گرنگە پابەندبن بە دەستوورەوە و كار و هەماهەنگی هاوبەش هەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری.
بەپێی راگەیەندراوێكی نووسینگەكەی، محەمەد شیاع سودانی، لە بەغدا پێشوازی لە وەفدەكەی یەكێتی كردووە و دووپاتیانكردووەتەوە، “گرنگە كار و هەماهەنگی هاوبەش هەبێت بۆ پاراستنی سەقامگیری، لەگەڵ پابەندبوون بە دەستوورەوە وەك مەرجەعی سەرەكی بۆ پاراستنی دامودەزگاكانی دەوڵەت و گەرەنتیكردنی مافی هاوڵاتیان”.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، “سودانی پتەوكردنی شەراكەت و هاوكاری نێوان هێزە نیشتیمانییەكانی بەگرنگ زانیوە بەمەبەستی پەلەكردن لە بەدەستهێنانی مافەكان و پێكهێنانی حكومەتێك كە توانای جێبەجێكردنی ئەولەوییەتەكانی قۆناغەكە و تەواوكردنی پڕۆسەی چاكسازی و بنیاتنان و گەشەپێدانی هەبێت لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا”.















Post Comment