بازرگانه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ رانیه‌ ده‌ستگیركرا

بازرگانه‌ مه‌ترسیداره‌كه‌ی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ رانیه‌ ده‌ستگیركرا

جار بینراوە: (863)

– 

هێزهكانی ئاسایشی راپهڕین توانیان بازرگانێكی گهورهی مادهی هۆشبهر دهستگیر بكهن و رادهستی یاسای بكهن.

ئهمڕۆ دووشهممه  17 / 11 / 2025  بهڕێوهبهرایهتی ئاسایشی راپهڕین له راگهیهندراوێكدا ئاماژهی بهوهكردووه كه لهناو شاری ڕانیه هێزهكانیان به بڕیاری دادوهری لێكۆڵینهوهی ئاسایش، توانییان بازرگانێكی ماددهی هۆشبهر دهستگیر بكهن، كه بهپێی زانیارییهكان ماوهیهكی زۆره چاودێری و بهدواداچوونی وردی بۆ كراوه. 

له راگهیهندراوهكهدا هاتووه كه “چهندین كهس كاریان بۆ بازرگانهكه كردووه و بهبڕی دیاری كراو لهناو گهنجانی ڕانیه و چوارقوڕنه و حاجیاوا ماددهی هۆشبهریان بڵاوكردووهتهوه”.

بابەتى تر

👤
Live: 104 Today: 1,076 📊 Click Here